نوێنەری مەسرور بارزانی سەردانی پەرستگای لالش دەكات

ئەمڕۆ چوارشەممە 12-10-2022، نوێنەری مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، سەردانی پەرستگای لالشی كرد.

بە مەبەستی پیرۆزباییكردنی جەژنی جەما لە خوشك و برایانی كوردی ئێزدی، عەلی تەتەر، بە نوێنەرایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، سەردانی پەرستگای لالشی كرد و لەو سەردانەدا كە عەباس غەزالی، نوێنەری بارەگای بارزانی و سەردار یەحیا، قایمقامی شێخان یاوەری نوێنەری سەرۆكی حكومەت بوون، لەلایەن میر حازم بەگ، میری ئێزدییان و ئەنجوومەنی رووحانی و ریشسپییانی پەرستگەی لالش پێشوازییان لێ كرا و لە دانیشتنێكدا، پارێزگاری دهۆك، بە ناوی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پیرۆزبایی جەژنی جەمای لە میری ئێزدییان کرد.

عەلی تەتەر، هیوایشی بۆ خواستن جەژنی جەما بە خێر و خۆشی و ئارامی یاد بكرێتەوە.

سەبارەت بەم سەردانەیان، لە پرێس كۆنفرانسێكدا، پارێزگاری دهۆك وتی: “ئەمڕۆ بە نوێنەرایەتیی بەڕێز مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، هاتووین بۆ پەرستگال لالش، تاوەكوو پیرۆزبایی جەژنی جەما لە میری ئێزدییان و ئەنجوومەنی رۆحانی و تەواوی خوشك و برایانی ئێزدی بكەین لە كوردستان و جیهاندا، هیواداریشین ئەم جەژنە بە خێر و خۆشی و بە ئارامی و بە گیانی لێبوردەیی و پێكەوەژیان یاد بكرێتەوە.”

لای خۆیەوە، میر حازم سوپاسی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستانی كرد و گوتی: “جێی شانازییە سەرۆك بارزانی و سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان گرنگیی بەم جەژنەی ئێمە دەدەن

ھەواڵی زیاتر