پارێزگاری سلێمانی له‌باره‌ی بوردومانكردنی چه‌ند گه‌ڕه‌كێك ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات

پارێزگاری سلێمانی له‌باره‌ی ده‌نگۆی بۆردومانكردنی چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی سلێمانییەوە ڕایگه‌یاند، داوا له‌ هاووڵاتیان ده‌كه‌ین نه‌كه‌ونه‌ ژێر فشاری ده‌روونی چه‌واشه‌كارانه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 12-10-2022، هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی، په‌یامێكی له‌باره‌ی ده‌نگۆی هێرش و بوردومانكردنی چه‌ند گه‌ڕه‌كیكی سلێمانی بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا هاتووه‌” “ماوەیەکە چەند سایتێک نابەرپرسیارانە لە هەوڵی بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندەی چەواشەکارانەدان بۆ ترساندنی هاووڵاتیانی سلێمانی و دانیشتوانی بەڕێزی گەڕەکەکانی سلێمانی، گوایە دەکەونە بەر هێرشی بۆردومانی وڵاتە دراوسێکانەوە، هەموو هاووڵاتیانی خۆشەویست لە ناڕاستیی ئەو هەواڵانە دڵنیا دەکەینەوە و داوایان لێدەکەین نەکەونە ژێر فشاری دەروونیی چەواشەکارانەوە.”

ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، “سلێمانی ئارامە و بەئارامیش دەمێنێتەوە، هەمیشە هاوکارو پشتیوانی هەر کوردێک بووە و دەبێت، لە هەر شوێنێک بووبێت، ئەرکی هەموو کوردێکیشە لە هەر شوێنێک بێت ئارامیی و سەقامگیریی و ئاسایش و ئابووریی و ژیانی سلێمانی بپارێزێت.”

ھەواڵی زیاتر