هەواڵێکی ناخۆش بۆ بەرهەم ساڵح ڕاگەیەندرا

بە گوێرەی هەواڵێكی ئاژانسی (میهر)ی سەر بە كۆماری ئیسلامیی ئێرانی، لایەنە عێراقییەكان لەسەر دەنگدان بە لەتیف رەشید بۆ پۆستی سەركۆماری عێراق ڕێككەوتوون.

ئاژانسەكە ئاماژەی بەوە داوە كە پاش ڕێككەوتنی لایەنە عێراقییەكان، وادەی كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر بەربژێری سەركۆمار دەستنیشان كراوە كە بڕیارە سبەی پێنجشەممە ١٣ی ئۆكتۆبەری ٢٠٢٢ بەڕێوە بچێت.

هەرچەندە ئەو ئاژانسە ئێرانییە باسی لەوە كردووە كە رێككەوتن لەسەر لەتیف رەشید، دەرئەنجامی دانوستانەكانی نێوان هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت و پارتی و یەكێتییە، بەڵام تاوەكوو ئێستا پارتی و یەكێتی رەتی دەكەنەوە هیچ ڕێككەوتنێكیان لەمبارەیەوە كردبێت.

بە گوێرەی ئەو ئاژانسە، چوارچێوەی هەماهەنگی بڕیاری كۆتایی خۆی داوە لەسەر بەربژێركردنی محەمەد شیاع سودانی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی داهاتووی عێراق.

زیاتر لە ساڵێكە هەڵبژاردن لە عێراقدا كراوە، بەڵام بەهۆی ناكۆكیی لایەنە سیاسییەكانەوە، نەتواندراوە حكوومەتێكی تازە لە وڵاتەكە دروست بكرێت.

باس نیوز

ھەواڵی زیاتر