بافڵ تاڵه‌بانی له به‌غدا له‌گه‌ڵ عامری و سودانی كۆده‌بێته‌وه
سه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له به‌غدا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له هادی عامری، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح و محه‌ممه‌دا شیاع سودانی، كاندیدی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆبووه‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 11-10-2022 بافڵ تاڵەبانی سه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی کورستان له دیداری هادی عامریدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، سازان و هاوبەشیكردنی راستەقینە فاکتەری دەربازبوونن لەم دۆخە چه‌قبه‌ستووه سیاسییه‌ی عێراق.
هه‌روه‌ها له دیداری محه‌ممه‌د شیاع سودانیدا، جەختیان لە یەكخستنی هەوڵە نیشتمانییەكان كردووه‌ته‌وه لەپێناو دروستكردنی حكومەتێكی بەهێز.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێکی نووسینگه‌ی سه‌رۆكی یه‌كێتی، له هه‌ردوو كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی رایگه‌یاندووه، ده‌یانه‌وێت هه‌وڵه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق به زووترین كات بگاته ئه‌نجام و ئه‌و حکومەته بە دیهێنەری مافە دەستوورییەکانی گەلی کورد و هه‌موو پێكهاته‌كان بێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 11-10-2022 محه‌ممه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو (13ـی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022) ده‌ستنیشانكرد بۆ واده‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری عێراق.