پارێزگاری سلێمانی لەبارەی لادانی کامێرا نوێیەکانی تۆمارکردنی تیژڕەوی ڕوونکردنەوە دەدات
پارێزگاری سلێمانی دەڵێت: دانان و لادانی کامێرا نوێیەکانی تۆمارکردنی تیژڕەوی لە دەسەڵاتی ئەواندا نییە.
ئەمڕۆ سێشەممە 11-10-2022 هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند، “ڕاگرتنی پڕۆژەی دانانی کامێراکانی تیژڕەوی لە دەسەڵاتی ئێمەدا نییە و بە پرس و لەژێر چاودێری ئێمەشدا گرێبەستەکەی نەکراوە.”
هەڤاڵ ئەبوبەکر وتیشی، “لە کۆبوونەوەمان لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران باسی ئەو پەرسەمان کردووە و ڕای خۆمان پێداون، هەر ئەو رۆژەشی کە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بڕیارەکەی دەرکرد بۆ ڕاگرتنی پڕۆژەکە، بڕیارەکەمان ئاڕاستەی وەزارەتی ناوخۆ کرد.”