وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی هەرێم به وه‌كاله‌ت رایگه‌یاند، 20ـی ئه‌م مانگه ده‌ست به دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی دەکرێت.
د.كه‌مال محه‌ممه‌د ساڵح، وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان به‌وه‌كاله‌ت له کۆنفرانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا (سێشەممە 11-10-2022) ڕایگەیاند، رۆژی پێنجشه‌ممه 20-10-2022، دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپی دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، ” پارەی 320 هەزار بەرمیل نەوت دابینکراوە و گرێبەستیش کراوە، سەرەتا لە ناوچە شاخاوییەکان و ئەو ناوچانە دەست به دابه‌شكردنی نه‌وته‌كه ده‌كرێت کە پارساڵ نەوتی سپییان وەرنەگرت.”