وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم رایگەیاند، ئەو هاوبەشانەی کە لە بازاڕی لەنگەی هەولێر و بازاڕی دهۆک و ئەڤرۆ ستی لە دهۆک کراونەتە سیستەمی پریپەید، ٢٤ کاتژمێر کارەبایان هەیە.
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، لە هەرێمی کوردستان شەش هەزار و ٣٥٦ هاوبەشی کارەبا بە سیستەمی پریپەیدەوە بەستراون و ئەکتیڤ کراون.
ئاماژەی بەوەشداوە، لە بازاڕی لەنگەی هەولێر هەزار و ٤٥٧ هاوبەش و لە بازاڕی دهۆک هەزار و ٥٢٤ هاوبەش و لە ئەڤرۆ ستی لە دهۆک سێ هەزار و ٣٨٥ هاوبەشی کارەبا سیستمی پریپەیدیان بۆ ئەکتیڤ کراوە.
لە بەشێکی دیکەی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی کاربای حکومەتی هەرێمدا هاتووە، ئەم سیستەمە سەرەڕای باشترکردنی دۆخی کارەبا، بارگرانی سەر فیدەرەکانی کارەبا بە رێژەی ٤٠٠٪ کەم دەکاتەوە و کرێی کارەباکەشی بە هەمان نرخی ئێستای کارەبایە.