لەبارەی ’’دزرانی ئەمبوڵانسێک لەلایەن کارمەندێکەوە’’ ڕوونکردنەوە دەدرێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی هەولێر ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی دزینی ئەمبوڵانسێک بڵاوکردەوە و دەڵێت، شۆفێرەکە کارمەندی فەرمی یەکەی فریاگوزارییە.

دەقی ڕوونکردنەوەکە:   

ڕوونکردنەوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر  

دوابەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵێكی ناڕاست سەبارەت بە ئوتۆمبێلی ئەمبولانس، شۆفێرەکە کارمەندی فەرمی یەکەی فریاگوزاری یە و هەڵە تێگەیشتن هەبووە لە بابەتەکە بەهۆی لەدەستدانی کەسێکی نزیکی ئەم شۆفێرە دیارە باری دەروونی لەحالەتی شپرزە دەبێت وە ئەم شۆفێرە بەهیچ شێوازێك مادەی کحولی بەکارنەهێناوە و ئوتۆمبێلەکەی نەدزیوە، تەنها ویستوویەتی تەرمی کەسە نزیکەکەی خۆی بگوازێتەوە.  

‎ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر  

ھەواڵی زیاتر