هاتوچۆی سلێمانی تابلۆی نوێ بە بارهەڵگرەکان دەدات

باقی سابر لێپرسراوی هۆبەی وردبینی تۆمار لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، دەستیان کردووە بە پێدانی تابلۆی نوێ بۆ ئۆتۆمبیلی بارهەڵگر بۆ مامەڵەی تۆماری یەکەمجار.

ئاماژەی بەوەشدا، لە ئایندەیەکی نزیکدا بۆ سەرجەم مامەڵەکانی گواستنەوە، بەناوکردن و نوێکردنەوە پێدانی تابلۆی نوێ بەردەست دەبێت.

ئەمە لە کاتێکدایە، لە ماوەی رابردوودا بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێم دەستیکرد بە پێدانی تابلۆی نوێی ئۆتۆمبێل.

ھەواڵی زیاتر