ئیستەنبوڵ.. 60 خۆپێشاندەری هەدەپە دەستگیرکران

پۆلیسی ئیستەنبوڵ رێگریی لەو خۆپێشاندانە کرد کە پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە گۆڕەپانی تونەل دەستیپێکرد.

لە خۆپێشاندانەکەدا ئەندام و لایەنگرانی هەدەپە و پارتی هەرێمە دیموکراتەکان (دەبەپە)، تەڤگەرا ژنێن ئازادی (TJA) ، ئەنستیتۆی کوردیی ئیستەنبوڵ و چەند کۆمەڵە و رێکخراوی دیکە بەشدارییان کرد.

پۆلیسی ئیستەنبوڵ رێگریی لە خۆپێشاندەران کرد و رێگەی نەدا لە گۆڕەپانەکەدا کۆببنەوە، لە بەرامبەردا خۆپێشاندەران کۆڵیان نەدا و هەوڵیاندا بەربەستی پۆلیس ببڕن، بەڵام پۆلیس هێزی بەکارهێنا و گرژی لە نێوانیان دروست بوو.

بەپێی زانیارییەکان نزیکەی 60 خۆپیشاندەر دەستگیر کراون.

ھەواڵی زیاتر