ئەمڕۆ یەکشەممە 9ی ئۆکتۆبەر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە عەلی ڕیزا گونەی باڵیۆزی تورکیا لە عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا، بارودۆخی گشتیی عێراق و هەوڵەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێ و کۆتاییهێنان بە بنبەستی ساسیی و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا تاووتوێ کرا و جەخت لە برەودان بە پەیوندییەکانی هەردوولا، بەتایبەتی لە بواری ئابووری و بازرگانیدا کرایەوە .
ھەواڵی ڕابردوو
ھەواڵی داھاتوو
ھەواڵی زیاتر