گۆران ئینزیبات دەڵێت:
شادزێك باسی ئەخلاق ئەكا
كابرایەكی قۆڵبر كە بە ساختەچێتیی و پەیوەندی ژێربەژێری لەگەڵ دوو حزبەكەی دەسەڵات، حزبێكی سیاسی دروست كرد، هەر لەسەرەتاوە دەمانزانی حزبەكەی بوكەڵەیە بەدەستی دەسەڵاتەوە و بۆ لێدان لە هێزە راستەقینەكانی ئۆپۆزسیۆن دروست بووە، كە مەرامی سەرەتای بۆ لێدان بوو لە بزووتنەوەی گۆڕان. دڵنیام بەرنامەی داهاتووی دەسەڵات لەرێی ئەم حزبە كارتۆنیە پۆپۆلیستەوە، لێدان ئەبێ لە حزبە ئیسلامیەكانیش…
سەرۆكی ئەم حزبە، كە پیاوێكی قۆڵبڕ و خاڵییە لە هەموو بەهاكانی ئەخلاق و گرێ و نەخۆشی كەم ئەخلاقی هەیە، هاتووە سەراپای پەرلەمانتاران و حزبە سیاسیەكانی كوردستان بە بێ ئەخلاق ناوئەبات.
هەموومان دەزانین رابردووی خۆی و باوك و كەسوكارەكانیان لە سلێمانی چۆن بووە و تەنانەت لەناو بازاڕ و لای هەندێ توێژی ساختەچی و قۆڵبڕیش، ئەم ساختەچیە بە شای قۆڵبڕ و كەم ئەخلاق ناودەبرێ. قەرزار، قۆڵبڕ، ساختەچی، درۆزن بووەتە پڕاوپڕ لە شەخسیەتی ئەم كابرایە. ئاخر ئەوەی نەقسی ئەخلاق هەبێ، دایم باسی ئەخلاق ئەكات و خەڵكیش بە بێ ئەخلاقی تاوانبارئەكا.
ئەگەر ئەم كابرایە دەسكەلا و دروستكراو نیە، فەرموو حكومەتی هەرێم 70 ملیار دیناری قەرزەكەی حكومەتی لێ وەربگرنەوە.. فەرموون ئەو سەدان شكاتە لە دادگاكان یەكلاكەنەوە كە دژی ئەم ساختەچیە تۆماركراون… فەرمون كەیسی دە هەزار خاوەن پشكەكانی چافیلاند یەكلاكەنەوە و مافەكانیان بۆ بگەڕێننەوە…
كورد دەمێكە وتویەتی: تا ساحێب ماڵ دزی گرت، دز ساحێب ماڵی گرت”.. ئەمە تەواو بەسەر ئەم سەرۆكە قۆڵبڕەدا جێبەجێ ئەبێ. خۆی شادز و كەم ئەخلاقە، كەچی خەڵكانی تر بە دز و بێ ئەخلاق ناودەبا.
گۆران عومەرعەلی
ئەندامی پەرلەمانی کوردستان