شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕایگەیاند، پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ لە دوای ٦ی ١١ دەست لەکار دەکێشنەوە.
دەقی نووسینەکەی شاسوار عەبدولواحید
هەر پەرلەمانتار و حیزبەکەشی، زەرەیەک ئەخلاقیان تیا بێت ئەوا نە وادەی پەرلەمان درێژ دەکەنەوە و نە لە دوای ٦ ی ١١ وە لە پەرلەمان دەبن و نە موچەش وەردەگرن دوای ئەو بەروارە. ئیتر ئەم قسەیەم بۆ خەڵکی خاوەن مەبدەئو ئەخلاقە کە پەروەردەی جوانیان هەبووە و گرنگی دەدەن بە ناوی خۆیان و خێزان و منداڵەکانیان.
سەبارەت بە پەرلەمانتارانی نەوەی نوێش ، جگە لە دەست خۆشی و بەوەی کە فەخر و شانازیتان پێوە دەکەم، ئەوا داواکارم لە دوای ٦ ی ١١ ژمارە حسابی بانقیەکەشتان دابخەن تا ئەمانە بە ساختەچێتیش بێت موچە نەخەنە سەر حسابەکەتان.
ئەمەی پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ دەیکات ئەوپەری کارێکی ئەخلاقی و جوانە و نمونەن لە مێژوودا، کە هەم خانەنشینیتان رەت کردەوە و هەمیش موچە وەرناگرن لە پەرلەمانی نایاسایی