بەریتانیا داوا لە هاووڵاتییانی دەکات جگە لە هەرێمی کوردستان، سەردانی هیچ پارێزگایەکی عێراق نەکەن.
رۆژی شەممە 8-10-2022 وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا لە رایگەیاند: “عێراق مەترسیی کەوتنە نێو گرژییە هەرێمییەکانی لەسەرە” و ئامۆژگاریی هاووڵاتییانی دەکات جگە لە هەرێمی کوردستان، سەردانی هیچ شوێنێکی دیکە لە عێراق نەکەن.
وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا نەخشەیەکی بڵاوکردووەتەوە کە لە دوو رەنگ پێکهاتووە. ئەو ناوچانەی مەترسییان لەسەر نییە بە رەنگی زەرد دیاریکراون کە سنووری هەرێمی کورستانی تێدا دیاریکردووە و تەواوی ناوچەکانی دیکەی عێراق و ناوچە کێشەلەسەرەکانیشی بە رەنگی سوور دیاریکردووە.
وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا ئامۆژگاریی هاووڵاتییانی دەکات سەردانی ئەو ناوچانە نەکەن کە بە رەنگی سوور پێشاندراون.
وەزارەتی دەرەوەی دەشڵێت، گرژییەکان لە هەڵکشاندان و باس لە خۆپێشاندانەکانی ناوچەی سەوزی بەغدا دەکات و دەڵێت “دۆخی ئەمنیی مەترسیدارە.”