رێبەر ئەحمەد، بەربژێری پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ سەرۆککۆمار لەبارەی یەکلاییکردنەوەی پۆستەکە دەڵێت، یان دەبێت ئەو حیزبەی زۆرینەی دەنگی بەدەستهێناوە بەربژێری سەرۆککۆمار دیاری بکات، یان وەکو 2014 ئەندامانی پەرلەمانی کورد لە عێراق دەنگ بە بەربژێرانی سەرۆککۆمار بدەن.
بەربژێرەکەی پارتی دەشڵێت: “ئێمە ئامادەین ئەم دەنگدانە ببەینە نێو پەرلەمانی کوردستان و لەوێ یەکلایی بکەینەوە”.
رێبەر ئەحمەد، لە دیداری پرسی کورد لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەبارەی یەکلاییکردنەوەی بەربژێری سەرۆککۆمار رایگەیاند، نابێت وا دابنرێت پۆستی سەرۆککۆمار تەنیا پشکی لایەنێکی دیاریکراوی کوردستانە