بەپێی بڕیارەكەی پەرلەمانی عێراق كە لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆ شەممە دەریكرد، لێژنەی ئاسایش و بەرگریی و لێژنەی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق راسپێردران بە هەماهەنگی لەگەڵ حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێمی كوردستان، لێكۆڵینەوە بكەن و راسپاردەی پێویست بخەنەڕوو.
بە مەبەستی چارەسەركردنی كێشەكانی سەر سنوور لەگەڵ ئەو كارانەی وەزارەتی دەرەوە بۆ ڕێگەگرتن لەو كێشانە كردوویەتی.