دەزگای زانیاری یەكێتیی روونکردنەوەیەکی لەسەر تەقینەوەکەی هەولێر بڵاو دەکاتەوە
دەقی راگەیەندراوەکە
ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری راگەیەندراوێكی سەبارەت بە تەقینەوەكەی هەولێر بڵاوكردەوە
پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ٧ ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ لە رووداوێکی نەخوازراودا لەشاری ھەولێر، ئۆتۆمبێلەکەی بەڕێز عەقید ھاوکار عەبدوڵا ناسراو بە ( ھاوکار جاف) کرایە ئامانج و بەداخەوە شەھیدکرا .
شەھید ھاوکار كە پێشتر لە ئەرک و فەرمانی رەسمیدا بوو رۆڵی بەرچاوی ھەبووە لە ھێزەکانی دژەتیرۆر و بواری ئەمنیدا و خزمەتی ئارامی و ئاسایشی ھەرێمی کردووە.
وێڕای دەربڕینی ھاوخەمی پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی بنەماڵە تێکۆشەرەکەیان دەکەین کە نمونەیەکی بەرزی قوربانیدانن، ھیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین، داواش دەکەین لە ھێزە ئەمنییەکانی ھەرێم لە لێکۆڵێینەوەکانیاندا وردبن و راستی رووداوەکە و تۆمەتباران بۆ رای گشتی ئاشکرا بکەن و رووبەڕووی دەسەڵاتی دادوەریان بکەنەوە و سزای یاساییان بەسەردابسەپێنن.
ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری