وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: هیچ پلانێکمان نییە بۆ گواستنەوەی هێزەکانمان لە سعودیەوە

جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند، دوای بڕیارەکەی ئۆپێک واشنتۆن هیچ پلانێکی نییە بۆ گواستنەوەی هێزەکانی لە سعودیە و ئاماژەی بەوەشکرد، سعودیە هاوبەشێکی گرنگی ئەمریکایە.

ئەو بەرپرسە ئەمریکییە ئاماژەی بەوەشکرد، “لەدوای بڕیاری ئۆپێک بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنان، هیچ پلانێکمان نییە بۆ گواستنەوەی هێزەکانمان لە سعودیەوە و وەک جۆ بایدن و وەزیری دەرەوە وتوویانە، “ئێمە چەندین بەرژەوەندی هاوبەشمان لەگەڵ سعودیە هەیە لەسەر پرسە جیاوازەکان بە شێوەیەکی بەردەوام.

جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دووپاتی دەکاتەوە کە ریاز هاوبەشێکی گرنگە بۆ واشنتۆن

رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا، نائومێدی خۆی دەربڕی بەرامبەر بەو پلانانەی كە لە لایەن ئۆپێك بۆ كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت رایانگەیاندووە، بایدن رایگەیاند کە ئەمریكا دیراسەی ئەو بەدیلانەی لەبەردەستدایە.

گروپی ئۆپێک ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر کەمکردنەوەی بەرهەمهێنان، ئەمەش نرخی سووتەمەنی بەرزکردەوە.

ھەواڵی زیاتر