مێردمنداڵێک لە ڕووداوێکدا بووە قوربانی

عه‌قید ئازاد تاها، گوتەبێژی هاتوچۆی دهۆک لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە: “بەیانی ئەمڕۆ هەینی 7/10/2022، لە دووریانی ناحیەی بجیل سەر بە قەزای ئاکرێ، بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ مێرمنداڵێک بووە قوربانی”.

ئەوەشی ئاشکرا: “ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاب، خۆی بە مێرمنداڵێکی تەمەن 13 ساڵاندا کێشاوە و بەوهۆیەوە مێرمنداڵەکە گیانی لەدەستدا”.

وتەبێژی هاتوچۆی دهۆک ئاماژەشی بەوەداوە کە پەڕوای لێکۆڵینەوە لە لایەن پۆلیسی ئاکرێ بۆ رووداوەکە کراوەتەوە.

ھەواڵی زیاتر