کونسوڵخانەی گشتی ئەمەریکا لە هەولێر وێبسایتی تایبەت بە ناونووسین بۆ پڕۆگرامی ڤیزەی هەمەجۆر (ناسراو بە ڤیزەی یانسیب 2024) بڵاو کردەوە.
رێنماییەکانی کونسوڵخانەی گشتی ئەمەریکا لە هەولێر:
1. ئەو وێبسایتەی ناوی لێوە تۆمار دەکەیت، سیستمێکی ئۆنلاینە و لە رێیی کونسوڵخانەوە بەڕێوەنابرێت و ئاگاداربن کە تەنیا بۆ ئێرە هەرێمی کوردستان و عێراق نییە و، بۆ هەموو جیهان و ئەو وڵاتانەی ئەم پڕۆگرامە دەیانگرێتەوە بەردەستە.
2. تەنیا سەرچاوە بۆ ناوتۆمارکردن بۆ پڕۆگرامەکە ئەو وێبسایتەیە کە لە سەرەوە لە ناو پۆستەکە لینکەکەیمان داناوە. لە هیچ شوێنێکی دیکە و بە هیچ شێوەیەکی دیکە ناو تۆمار ناکرێت. بۆیە دڵنیابەرەوە لە دروستی وێبسایتەکە، چونکە زۆر وێبسایتی ساختە هەن.
3. لەسەر وێبسایتەکە رێنمایی تەواو بەردەستە لەسەر چۆنیەتی پڕکردنەوە و ئەو زانیاریانەی کە داوات لێدەکرێت.
4. دوای ئەوەی لەسەر وێبسایتەکە دەست دەکەیت بە تۆمارکردنی زانیاریەکانت، دەبێت لە ماوەی 60 خولەکدا تەواوی بکەیت، ئەگەر لەو ماوەیە زیاتر تێپەڕی، ئەوا وێبسایتەکە سفر دەبێتەوە و دەبێت دووبارە گشت زانیاریەکان تۆمار بکەیتەوە.
5. دوای ئەوەی ناوەکەت تۆمار دەکەیت، هەر لەسەر شاشەکەت، ژمارەیەکی تایبەتیت پێدەگات کە پشتڕاستی ئەوە دەکاتەوە ناوت تۆماربووە و پێی دەوترێت کۆنفێرمەیشن نەمبەر (Confirmation Number). ئەو ژمارەیە لای خۆت هەڵبگرە کە دواتر بەکاریدههێنیت بۆ زانینی ئەنجامەکە.
6. تەنیا یەک جار بۆت هەیە ناوت تۆمار بکەیت و ئەگەر لە یەک جار زیاتر ناو تۆمار بکەیت، ئەوا مافی سودمەندبوونت لە پڕۆگرامەکە نامێنێت. بۆ ئەوەی بزانیت ناوت تۆماربووە، ئەبێت راستەوخۆ دوای ناوتۆمارکردنەکە و داگرتنی دوگمەی ناردن (Submit)، کۆنفێرمەیشن نەبەرەکەت پێبگات لە سەر شاشەکەت.
8. ئەنجامی ناوتۆمارکردنەکە لە مانگی ئایاری ساڵی داهاتوو دەردەچێت. هەر لەسەر هەمان وێبسایت و بە بەکارهێنانی کۆنفێرمەیش نەمبەرەکە و ناوی خۆت و ساڵی لەدایکبوونت، دەرئەنجامەکەت دەست دەکەوێت.
9. بە هیچ شێوەیەک و لە هیچ بارودۆخێکدا بە ئیمێڵ و پەیوەندی تەلەفۆنی و نامە ئەو دەرئەنجامەت پێناگوترێت. هەرکات شتی وات بۆ هات، یەکسەر وەکو کاری ساختەکاری رەچاوی بکە و سەرچاوەکەی بلۆک بکە.