مەسرور بارزانی پێشوازی لە وەزیری دادی عێراق دەکات 

ئەمڕۆ پێنجشەممە 6/10/2022، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە دادوەر سالار عەبدولسەتار، وەزیری دادی فیدراڵ کرد.

لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی هاریکاری و هەماهەنگیی نێوان وەزارەتی داد و دەسەڵاتی دادوەریی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزارەتی داد و دەسەڵاتی دادوەریی فیدراڵی و گرنگیی پاراستنی سەروەریی و سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری و دادگه‌کان کرا.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، جەخت لە گرنگیی دەرچوونی ڕۆژنامەی وەقائیعی عێراقی بە زمانی کوردی وەک زمانێکی فەرمی لە عێراق کرا.

ھەواڵی زیاتر