ئهمڕۆ چوارشهممه 5 ی ئۆکتۆبەر، مەسرور بارزانی سهرۆكى حکومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازى له نيكۆلاس گرەینجەر، نوێنهرى ئهمهريكا بۆ كاروبارى باكووری ڕۆژهەڵاتی سووريا و شاندێكى ياوهرى كرد.
له کۆبوونەوەکەدا کە ئێرڤن هیکس کونسولی گشتیی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی بارودۆخی گشتیی سووريا و عێراق تاووتوێ کران.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەدا، جەخت لە گرنگیی دەستپێکردنەوەی گفتوگۆی نێوان لایەنە کوردییەکان لە سووریا و ڕێگەدان بە ئازادی کار و چالاکیی سیاسیی و ڕێکخراوەیی لە باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا کرا.
ھەواڵی ڕابردوو
ھەواڵی داھاتوو
ھەواڵی زیاتر