ئارام مودەڕیسی، ئەندامی دەفتەری سیاسیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران ڕایگەیاند، تۆپخانەکانی سوپای پاسداران بەردەوامن لەسەر تۆپبارانکردن و هێرشی ئاسمانی بۆ سەر پێشمەرگەکانی کۆمەڵە لە ناوچە سنوورییەکان.
ئاماژەی بەوە کردووە، “بە خۆشحاڵیەوە هێزی پێشمەرگە هەتا ئێستاش بێ زیانە. هیوادارین هەموو هێزی پێشمەرگەی کوردستان سڵامەت بن. مانگرتنی بەرینی و سەرتاسەریی کوردستان سپای پاسدارانی تووشی شڵەژان کردووە و لەهەر شوێنێک هەست بە بوونی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بکات کوێرانە بۆردمانی دەکات”.