چوار هۆکاری گرنگی دانەبەزینی ورگ

دکتۆر کامه‌ران رسوڵ ژاژڵه‌یی، پسپۆڕی زانستی خۆراک:

هەندێجار سەڕەڕای ڕێجیم کردن و وەرزش ، کۆمەڵێک هاوڵاتی کێشەی دانەبەزینی کێش و ورگیان هەیە ، بەشێکیان بگرە کێشیان زیاد دەکات، ئەمەش کۆمەڵێک هۆکاری هەیە کە گرنگترینیان ئەمانەن:

1- بەکارهێنانی هەندێ دەرمان، وەک حەپی مەنع ، دەرمانی چارەسەری تێکچونی هۆرمۆنەکان و دەرمانی دژە خەمۆکی.

2- تەمەن: دوای تەمەنی پەنجا ساڵی ڕادەی سوتانی چەوری بەڕێژەی (%2) هێواشتر دادەبەزێت لەگەڵ هەمو ساڵێکی تەمەن دا.

3- فشاری دەرونی و جەستەیی ڕۆژانەو بەردەوام، قەلەقی و دڵەڕاوکی زۆری بەردەوام ڕێگرە له دابەزینی کێش.

4- کەمخەویی و شەونخونی: نوستنی پێویست لە شەو دا خاڵێکی سەرەکیە بۆ دابەزینی ورگ و کێش.

بێگومان هۆکاری تریش هەیە وێنەی تەمەڵی غودەی دەرەقی، نەخواردنەوەی بڕی پێویست لە ئاو، کەمخواردنی ماددە ڕیشاڵیەکان، کۆنیشانەی کیسی هێلکەدان و هتد.

ھەواڵی زیاتر