هێزەکانی بەڕێوبەرایەتی گشتی دەزگای دژەتیرۆری یەکێتی دەڵێت لە ڕانیە داواکراوێکی سەر بەداعشیان دەستگیرکردووە.
دژە تیرۆر لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت کە داواکراوەکە سەر بە داعشەوە و ناوی (م.ج.ک)ـە و لە ئۆپراسیۆنێکی تایبەتدا دەستگیرکراوە.
دەشڵێت، کەسەکە “ڕادەستی هەواڵگری پۆلیسی بەغداد کرا بەمەبەستی رادەستکردنی بە دادگا و سزادانی بەپێی ماددەی تیرۆر.”