ڕوونکردنەوەیە‌ك لە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی 

دوای ئەوەی لەبەرواری ۲۰۲۲/۹/۲۲ لەخوێندنگایەك لەناوشاری سلێمانی زیاتر (۱۰۰) خوێندکار بەحاڵەتی سکچوون و ڕشانەوە سەردانی نەخۆشخانەی د.جمال احمد ڕشید تایبەت بەمنداڵان
دەکەن

بەمەبەستی بەدواداچوون لەو حاڵەتە ڕاستەوخۆ بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی لیژنەیەکی تایبەت لە( چاودێری تەندروستی ٫ یەکەی ئاو ٫ تەندروستی خوێندنگاکان) ڕاسپارد ڕاستەوخۆ بەدواداچوون بکرێت لەدۆزینەوەی حاڵەتەکان و نمونەی ئاو بۆپشکنینی تاقیگەی وەربگیرێت

دواتر بەڕێوەبەراتی خۆپاراستنی تەندروستی بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەری خۆپاراستن و لێپرسراوی چاودێری تەندروستی سلێمانی لیژنەکان پێکهێنراو سەردانی خوێندنگاکەیان کرد دوای ئەنجامدان و پشکنینی :-

۱-ئامادەکردنی خواردن بۆ خوێندکاران لەفرۆشگای خوێندنگاکە بەشێوەیەکی (نا تەندروست ) ئامادەکرابوو ،

۲-دوای وەرگرتنی نمونەی سەرچاوەی دابینکردنی ئاو لە خوێندنگاکە دەرکەوت ئەو ئاوەی لەڕێگەی (بیرەوە) دابین
دەکرێت و وە خوێندکاران بەکاری دەهێنن لەڕوی (بەکتریۆلۆجی) وە (نەشیاوە) بۆخواردنەوە ناگونجێت..

ھەواڵی زیاتر