ئەمڕۆ پێنجشەممە 22ی ئەیلوول، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە چۆ كیجۆنگ کونسولی گشتیی نوێی کۆماری کۆریا لە هەرێمی کوردستان کرد.
سەرۆکی حکومەت، پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لێکرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکەیدا، هەروەها ئاماژەی بە پەیوەندیی مێژوویی و تایبەتی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆریا کرد و خواستی بەرەوپێشچوونی پەیوەندی دوولایەنەی لە هەموو بوارەکاندا دووپات کردەوە.
کونسولی گشتیی کۆریا، وێڕای خستنەڕووی کورتەیەک دەربارەی کار و چالاکییەکانیان لە هەرێمی کوردستان، سوپاسی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشی کرد بۆ هاریکاری و هەماهەنگیی باشیان لەگەڵ کونسوڵخانەی ولاتەکەی.
ھەواڵی ڕابردوو
مەسرور بارزانی پێشوازی لە فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا دەکات
ھەواڵی داھاتوو
ھەواڵی زیاتر