بریكاری وەزارەتی كارەبا: پلانمان هەیە کارەبا بکەین بە کارت

كامیل قەزاز بریكاری وەزارەتی كارەبا لەسەر پشكی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ سایتی فەرمی پارتی:
كێشەی نۆژەنكردنەوەی وێستگەی خۆرمەڵە كاریگەریی لەسەر كەمبوونی كاتژمێرەكانی كارەبا هەبووە، بەڵام لە دوێنێوە پرۆسەی چاككردنەوەی لە خۆرمەڵە كۆتاییی هاتووەو 250 مێگاوات كارەبا گەڕاوەتەوە ناو تۆڕی نیشتمانی.

ئێستا رەوشی كارەبا ئاساییە، بەڵام بەهۆی مانەوەی پلەی گەرما بە بەرزی هێشتا بارگرانی لەسەر كارەبا هەیە، بەتایبەتی لە رۆژدا هاوڵاتییان پێویستیان بە ئامێری فێنكەرەوە هەیە.
پلانی وەزارەتی كارەبا ئەوەیە سیستەمی (پری پەید) جێبەجێ بكرێت، كە هاوشێوەی كارتی مۆبایل هاوبەشانی كارەبا بەكاری دەهێنن.
پڕۆژەی كارتی كارەبا وەك تاقیكردنەوە لە بازاڕی لەنگەی هەولێرو بازاڕی دهۆك دەستیپێكردووە، ئەوانەی سیستەمی (پری پەید) بەكاردەهێنن دەتوانن لێیان بپرسن چەند سودی هەیەو نرخی كارەباش كەمتر لەسەریان دەكەوێت.
ئەگەر سیستەمەكە سەركەوتوو بێت‌و لەگەڵ كۆمپانیا گەیشتینە رێككەوتن، ئەوە ڕەزامەندی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران وەردەگرین بۆ ئەوەی لە هەموو كوردستان جێبەجێ بكرێت، چونكە سیستەمەكە كاریگەریی هەیە لەسەر رەوشی كارەباو خەرجی كەمدەكاتەوەو داهات زیاد دەكات.

ھەواڵی زیاتر