وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی ئەمریکا کە سەر بە کۆشکی سپیە ڕایگەیاند، گیان لەدەستدانی ژینا ئەمینی پێشێلکاری ئازادییەکانە و دەبێ لێپرسینەوە لەوانە بکرێت کە لە مردنی ژینا ئەمینی بەرپرسیارن.
کۆشکی سپی دەڵێ: مردنی ژینا ئەمینی ناخ هەژێنە و بیرمان لای کەسوکاریەتی، ئەمە سووکایەتیە بە مافی مرۆڤ.