ڤیدیۆ.. لە شەقامێکی سلێمانی مامەڵە بۆ کاری هاوڕەگەزخوازی دەکرێ

پەرلەمانتارێکی عێراق ڤیدیۆی چەند کەسێک بڵاو دەکاتەوە کە لەسەر شەقامێکی سلێمانی مامەڵەی هاوڕەگەزخوازی دەکەن.

سۆران عومەر لە پەڕەی تایبەتی خۆی نووسیویەتی:

ئەمەی دەیبینن شەقامێکی سەرەکی شاری سلێمانیە، شەوانە بۆتە شوێنی مامەڵەی قێزەونترین تاوان کە نێربازی و هاوڕەگەزبازییە! دەیان گەنج لەوێن لەگەڵ ئەو ئۆتۆمبیلانە سەردەکەون و دەبرێن !
ئەمە تاوانێکی ئاشکرایە بەپێش چاوی خەڵکەوە لەسەر شەقام ئەنجام دەدرێ کەیاسا تونترین سزای بۆ داناوە، هەروەک شەریعەتیش توندترین سزای بۆی هەیە.
لەڕابردودا ئاسایشی سلێمانی ئەوکەسانەی دەستگیرکرد بەڵام بەداخەوە قونسوڵخانەی چەندین وڵات هاتنە دەنگ و بەرگریان لەم تاوانە پیسە بێزراوەکرد کەهەندێ کەس و ڕێکخراو بەپاڵپشتی دەرەکی بانگەشە بۆ ئەم فاحیشە دەکەن بەدروشم و وێنەو کردار!
داواکارم لەلایەنی پەیوەندیدار ئەم کارەساتە ڕاگرێ …

  • ڤیدیۆکە شەوی ڕابردووە بۆخۆم تۆمارم کردووە
ھەواڵی زیاتر