ڤیدیۆ.. لە سنە خۆپیشاندان دەستی پێکرد

لە سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان خۆپیشاندان دژی کوشتنی ژینا ئەمینی دەستی پێکرد.

رۆژی سێشەممە، 13ـی ئەیلوولی 2022، ژینا ئەمینیی تەمەن 22 ساڵ، کچە کوردی دانیشتووی شاری سەقزی رۆژهەڵاتی کوردستان لە کاتی سەردانێکیدا لەگەڵ خێزانەکەی بۆ تاران بە تۆمەتی “پابەندنەبوون رێکارەکانی باڵاپۆشییەوە” لە لایەن یەکەیەکی پۆلیسی ئێران کە بەرپرسن لە چاودێریکردنی جلوبەرگی ژنان کە بە “پۆلیسی رەوشت” ناسراون، دەستبەسەرکرا.

رۆژی هەینی 16ـی ئەیلوول، ژینا ئەمینی لە نەخۆشخانەی کەسرای تاران گیانی لەدەستدا و میدیا فەرمیی ئێرانیش لەو بارەیەوە رایگەیاند: “بەداخەوە، گیانی لەدەستداوە و تەرمەکەی بۆ نووسینگەی دادپزیشکی گوێزراوەتەوە.”

ھەواڵی زیاتر