بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاسایشی ئاکرێ رەتیدەکاتەوە بکوژەکەی عەقید سابیر هیچ کەرەستەیەکی ئەوانی بەکارهێنابێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی ئاکرێ لە رایگەیاندووە “تەواوی کەرەستەکانی وەک (چەک، ئۆتۆمبێل، کەلوپەلی ئاسایش) کە تاوانباری سەرەکی کوشتنی عەقید سابیر ئاکرەیی لەکاتی تاوانەکەیدا بەکاریهێناوە پەیوەندی بەئەوانەوە نییە و ئەو دەنگۆیانەی برای عەقید سابیر باسی کردووە دوورن لە راستییەوە”.
ئاماژەیان بەوەشکردووە کە “تاوانبارەکە لە پێش بڕیاری قەدەغەکردنی چەکی بێمۆڵەت لە لایەن وەزارەتی ناوخۆوە چەکی کڕیوە و ئەو ئامرازانەی لە کوشتنەکەدا بەکارهاتووە هی خۆی بووە”.
ئەمە لە کاتێکدایە کە لەکاتی بەخاکسپاردنی عەقید سابیر ئاکرەیی، برا گەورەکەی رایگەیاند، چەک و کەرەستەکانی ئاسایش لە کوشتنی براکەمدا بەکارهێندراوە.