ڕوسیا و بیلاڕوس و میانمار بانگێشتی مەراسیمی بەخاکسپاردنی شاژن نەکراون

لە کۆی وڵاتانی جیهان، تەنیا ڕوسیا و بیلاڕوس و میانمار بانگێشتی مەراسیمی بەخاکسپاردنی شاژن نەکراون.

وابڕیارە بە ئامادەبوونی نزیکەی 500 کەسایەتی باڵای جیهان مەراسیمه بەخاکسپاردنی شاژنە ئیلیزابێس بەڕێوەبچێت و بۆ ئەم مەبەستەش بەشێوەی پڕۆتۆکۆلی فەرمی پەیامێک لە لایەن وەزارەتی دەرەوە ئاراستەی سەرجەم ناڵوێزخانەکانی بەریتانیا کراوە لە جیهان. لە پەیامەکەدا هاتووە کە کەنیسەی وێست مینستەر زۆر جەنجاڵ دەبێت و نوێنەری وڵاتان تەنیا بۆ خۆی و یەک کەسی تر جێی دەبێت و هەر کەسی تری لەگەڵ بێت جێی ناکرێتەوە.

ھەواڵی زیاتر