ئەو کچە کوردەی بەهۆی لێدانی هێزە ئەمنیەکانی ئێرانەوە چووە کۆما، گیانی لەدەستدا

ژینا ئەمینی (مەهسا ئەمینی) تەمەن 22 ساڵ و خەڵکی سەقز کە ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە 13/9/2022 لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی تارانەوە هێرشی کرایە سەر و چووبووە کۆما، نیوەڕۆی هەینی لە نەخۆشخانەی کەسرای شاری تاران بە هۆی قورسی برینەکانییەوە گیانی لە دەست دا.

بنەماڵەی ئەمینی لە لێدوانێکدا بۆ ڕێکخراوی مافی مرۆڤی (هەنگاو) هەواڵی گیان لەدەستدانی کچەکەیان پشتڕاست کردەوە.

بە گوێرەی زانیارییەکان بنەماڵەی ئەمینی چوونەتە ئەو ژوورەی ژینای تێدا ڕاگیراوە و بەڵام ئیزنیان نەداون وێنە بگرن و بنەماڵەکەیان ڕایانگەیاندووە جەستەی ژینا ڕەش و شین بووە و ئاسەواری لێدان بەسەر دەموچاو، لاق و جەستەیەوە دیار بووە.

ئەندامێکی بنەماڵەکەیشی رایگەیاندبووە، کە هێزە ئەمنییەکان هەڕەشەیان لە بنەماڵەی ئەمینی کردووە کە نابێت بە هیچ شێوە لەو بارەوە لەگەڵ میدیای دەرەکی قسە بکەن.

ھەواڵی زیاتر