جەعفەر ئیمینکی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی:
-ناتوانرێت هەڵبژاردن بکرێت، ئەمە لەبەرئەوە نییە کە کاری بۆ نەکراوە، سەرۆکایەتی و سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە خەمخۆرییەکی زۆرەوە هەوڵیان دا هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا بکرێت، کاتی خۆیشی کە 01-10-2022 بۆ هەڵبژاردن دیاریکرا، بۆ ئەوە بوو کە کۆمیسیۆن نەکەوێتە گرفتێکەوە کە ببێتە رێگر لەبەردەم هەڵبژاردن.
-زۆر گرنگ بوو ئەم خولە درێژ نەکرێتەوە و ببێتە دەستپێکێکی باشتر بۆ حوکمڕانی لە هەرێمی کوردستان، بەڵام بەداخەوە نەکرا.
-هەوڵەکان بەردەوامن بۆئەوەی پەرلەمان تەمەنی خۆی بۆ ماوەیەک درێژ بکاتەوە و هەمواری یاسای هەڵبژاردن و کاراکردنی کۆمیسیۆن پێکەوە بکرێن و لەسەری رێکبکەون.
دوێنێ کۆبوونەوەیەک لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان کراوە، گرفتی بازنەکانی هەڵبژاردن لەنێوان پارتی و یەکێتی و لایەنەکانی دیکەش بەرەو چارەسەر دەچێت.
-پێشنیازی جددی هەبوون بۆئەوەی پارتی بە فرەبازنەیی رازی ببێت، لەسەر ئەو پرسە جارێ ماوین و یەکلایی نەبووەتەوە، بەڵام گفتوگۆ بەردەوامن و لێکتێگەیشتن هەیە، تائێستا تەنانەت یەکێتییش مۆدێلێکی تەواوی لەسەر فرەبازنەیی پێشکێش نەکردووە.