ئەمڕۆ دووشەممە 12ی ئەیلوول، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی شاژن ئێلیزابێتی دووەم، شاژنی کۆچکردووی شانشینی یەکگرتوو، لە شاری هەولێر، پرسە و هاوخەمی حکومەتی هەرێم و خەڵکی کوردستانی لە ڕێگەی کونسولی گشتیی بەریتانیا دەیڤد هانت، بە خەڵکی بەریتانیا گەیاند.
سەرۆکی حکومەت، لە تۆماری پرسەدا، بەناوی حكومەتی هەرێم و گەلی کوردستانەوە، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شانشین و حکومەت و خەڵکی شانشینی یەکگرتوو کرد.
ھەواڵی ڕابردوو
ھەواڵی زیاتر