روونکردنەوەیەک لە پارێزەری لاهور جەنگییەوە
پارێزەرەكەی لاهور شێخ جەنگی رەتیدەكاتەوە كە لە سكاڵاكەیدا داوای خەرجی نووسینگەكەی و پاسەوانەكانی كردبێت.
ڕوونکردنەوەیەک لە پارێزەری تایبەتی لاهور شێخ جەنگییەوە
لە چەند پەیج و ئەکاونتێکی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان زانیارییەک بڵاوکراوەتەوە گوایە لەو سکاڵایەی لە دادگا تۆمارمان کردووە لەبارەی دۆسیەی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، داوای خەرجیی نوسینگەی تایبەت و پاسەوانەکانی بەڕێزیان کراوە، بە هەموو لایەکی ڕادەگەیەنین کە سەرلەبەری ئەو زانیارییانە ناڕاستن، بەرێز لاهور شێخ جەنگی بە هیچ جۆرێک لە سکاڵاکەیدا داوای لەو جۆرەی لە هیچ کەس و لایەنێک نەکردووە، بەڵکو داوای کردووە پاڵپشت بە پەیڕەوی ناوخۆیی پەسەندکراوی کۆنگرەی چواری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کێشەی هاوسەرۆکان بە یاسایی چارەسەر بکرێت.
لەگەڵ ڕێزدا
پارێزەری لاهور شێخ جەنگی