ڕوونکردنەوەیەک لە هاتوچۆی هەولێرەوە 


ئەمڕۆ بەیانی لەسەر شەقامی 40مەتری ،کاتێک مەفرەزەکانی هاتووچۆی هەولێر خەریکی بەجێگەیاندنی ئەرکی خۆیان بون لەدەستبەسەرداگرتنی ماتۆرسکیلی نایاسایی،خاوەنی یەکێک لەماتۆرسکیلەکان هەلی قۆستەوە وەخۆی گەیاندە ناوماتۆرسکیلەکان وئاگری لەدووماتۆرسکیل بەردا،وەکەسەکە لەلایەن مەفرەزەکانی هاتووچۆ دەستگیر کرا وەدرایە پۆلیس بۆئەوەی ڕێکاری یاسایی لەگەڵی بگیرێتەبەر،وەئێمەلێرەوە بۆهەموانی ڕووندەکەینەوە کەوا ئێمە وەکو هاتووچۆ کێشەمان لەگەڵ بونی ماتۆرسکیل نیە ،وەماتۆرسکیل هۆیەکی گواستنەوەیە هاوشێوەی هۆیەکانی تری گواستنەوە ،بەڵام کێشەمان لەگەڵ بونە نایاساییەکەیانە کەسەرجەمیان بێ تابلۆن وەتۆمارناکرێن ،چونکە بەشێوەی نایاسایی هاتونەتە هەرێمی کوردستان،بۆیە داوالەهاوڵاتیانی بەڕێزمان دەکەین کەوا خۆیان بەدووربگرن لەکڕین وبەکارهێنانی ئەمجۆرە ماتۆرسکیلانە،وەهەروەها داوایان لێدەکەین کەوا لەکاتی لێخوڕینی ماتۆرسکیلی یاسایی وتۆمارکراویش، دەبێت مۆلەتی لێخوڕینی تایبەت بەماتۆرسکیلیان هەبێت.

ب هاتووچۆی هەولێر
2022/9/11

ھەواڵی زیاتر