گوتەبێژی فەرمیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە هاووڵاتیانی راگەیاند، بۆ یەكەمجار لە ئەزموونی حوكمڕانیی هەرێمی كوردستاندا، نرخی 230 جۆر دەرمان یەك دەخرێت.
كەمێك لەمەوبەر، د. جووتیار عادل، گوتەبێژی فەرمیی حكوومەت، لە پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) بڵاوی كردەوە: “هاوڵاتییانی خۆشەویست، سڵاوی خوداتان لێبێت، بۆ یەکەمین جار لە ئەزموونی حوکمڕانیی هەرێمی کوردستاندا، نرخی 230 جۆری دەرمان یەک دەخرێت”.
ڕوونیشی كردەوە كە ئەو دەرمانانە “بە کوالێتی و ستانداردی جیهانی دەخرێتە بەردەستی هاوڵاتییان، لە نەخۆشخانەکانی حکوومی لە هەرێمی كوردستان بەردەست دەبن، لەم نزیکانەدا، پشتیوان بە خودا، کاڵای دیکەش بەم شێوەیە رێکدەخرێت”.
ئەمە لە كاتێكدایە كە ئەمڕۆ شەممە 10ی ئەیلوولی 2022، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە میانی وتارێكیدا كە لە ئاهەنگی دەرچوونی قوتابیانی زانكۆی هەولێری پزیشكی پێشكەشی كرد، رای گەیاند: “یەكێك لە لایەنە گرنگەكانی چاكسازیی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، چاكسازیكردنە لە لایەنی تەندروستی و باشتركردنی كوالێتیی نەخۆشخانەكان و چاكسازیكردنە لە هاوردەكردن و پشكنین و چاودێریكردنی داوودەرمان، بۆ ئەم مەبەستەش دەستمان بە چەند هەنگاوێك كردووە كە هیوادارم بە هاوكاریكردنی هەموو لایەك، بەتایبەتی پسپۆڕانی ئەم بوارە، لە ناوەوە و دەرەوەی كوردستان، بتوانین كەرتی تەندروستی لە كوردستان بە ئاستێك باش بكەین كە ببێتە نموونە لە ناوچەكەدا”.
ھەواڵی ڕابردوو
ھەواڵی داھاتوو
ھەواڵی زیاتر