حکومەتی عێراق دەمانچە بە پارێزەران دەفرۆشێت

حكوومەتی عێراق داوا لە پارێزەران دەكات دەمانچە لە حكوومەت بكڕن.

بەپێی نووسراوێكی فەرمی كە رۆژی شەشی ئەم مانگە، واتە هەفتەی رابردوو لەلایەن کۆمپانیای پیشەسازیی گشتی سەر بە دەستەی پیشەسازیی جەنگیی عێراق بە ناوی نووسراوی نهێنی، ئاراستەی سەندیکای پارێزەران كراوە، هەلی کڕینی دەمانچەی دروستکراوی عێراقی دەخرێتە بەردەم پارێزەران، کە نرخەکەی یەك ملیۆن و 250 هەزار دینارە.

ھەواڵی زیاتر