وەزارەتی كارەبای حكوومەتی هەرێمی كوردسان، لە راگەیاندراوێكدا بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبا سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای هەولێری کرد و لەگەڵ بەڕێوەبەران و فەرمانگەکانی کارەبای هەولێر کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا ئەم بڕیارانە دران:
- بۆ وەرزی زستان بەرهەمهێنانی کارەبا زیاد دەکرێت.
- هەڵمەتی نەهێشتنی سەرپێچیەکان فراوان دەکرێت.
- جەخت لەسەر وەرگرتنی كرێی کارەبا کرایەوە.
- کار بۆ کەمکردنەوە و چارەسەری بارزۆری لەسەر تۆڕەکانی کارەبا دەکرێت.
- دوو وێستگەی مۆبایل بۆ پارێزگای هەولێر دابین دەکرێت.
- دەوامی دوای نیوەڕوان تا کاتژمێر 5ی ئێوارە بۆ بەشی فرۆشتنی وزە دەکرێتەوە.