ڕاگەیاندراوێک لە وەزارەتی داراییەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە 8/9/2022، ئاوات جەناب نووری، وەزیری دارایی و ئابووری، ھاوشێوەی ماوەکانی ڕابردوو بە مەبەستی بەدواداچوونی مەیدانی بۆ گرفتە دارایی و کارگێڕییەکان لە سنووری پارێزگای سلێمانی، بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتیی بانکی ھەرێمى كوردستان/ سلێمانی، لەگەڵ سەرۆک و سەرجەم ئەندامانی ئەنجوومەنی شارەوانی شارەکە کۆ بووەوە.

لەو کۆبوونەوەدا کە لە بینای شارەوانی سلێمانی بەڕێوە چوو، وەزیری دارایی و ئابووری دوای گوێگرتن لە داواکاری و پێشنیارەکانی سەرجەم بەڕێوەبەرە گشتییەکان، لەمپەرەکانی بەردەم کۆکردنەوەی داھات و مووچەی مووچەخۆران و پڕۆژە ستراتیژی و خزمەتگوزارییەکانی خستە ڕوو، ئاماژەی بەوەش کرد ھەموو ھەوڵێک دەدەن بۆ ئەوەی گرفت و ئاستەنگە دارایی و کارگێڕییەکانی فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییە گشتیەکان نەھێڵن و کارئاسانی لە بەردەم ھاووڵاتییانیش بکرێت بۆ دانەوەی ئەو قەرزە کەڵەکەبوانەی کە لە ماوەی ڕابردوو بە ھەر ھۆکارێک نەدراونەتەوە.

ھەواڵی زیاتر