ئهمڕۆ چوارشهممه 7ی ئەیلوول، مەسرور بارزانى سهرۆكى حکومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازى له شاندێکی سەربازی بەریتانی کرد بە سەرۆکایەتی مارشاڵ سامی سامپسن
ڕاوێژكارى باڵاى سهربازيى بهريتانيا بۆ ڕۆژههڵاتى ناوهڕاست و باكوورى ئەفریقا.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی گشتی عێراق و برەودان بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و شانشینی یەکگرتوو کرا.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا کە دەیڤد هانت کونسولی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو ، چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و ڕووبەڕووبووەنەوەی هەڕەشە و مەترسییەکانی گرووپە تیرۆریستان و گرنگی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال تاووتوێ کران.
ھەواڵی داھاتوو
ھەواڵی زیاتر