ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکی بڵاوی کردەوە، کە دوو پەڕەشووتەوان لە قەزای کەرەجەوس لە شاری ئیلهێ لە باکووری کوردستان، بۆ ماوەیەك لە ئاسماندا گەڕاون و کاتێک ویستوویانە بنیشنەوە، کۆنترۆڵیان لەدەستداوە و لە بەرزاییەکەوە کەوتوونەتە خوارەوە
ئاژانسەکە ئاماژەی بەوە کرد، سەرەڕای ئەوەی تیمەکانی فریاکەوتن گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە بریندارەکان بردراونەتە نەخۆشخانە، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەیانەوە، هەردووکیان گیانیان لەدەستداوە.