پەیکەری شاعیر و کەسایەتییەکانی پارکی منارە لە ھەولێر نۆژەن دەکرێنەوە و شاعیرێکیش دەڵێت: “چ نەزانێکیان چ ڕاسپاردووە پەیکەری ئەو شاعیر و کەسایەتییانە لە پارکی منارە نۆژەن بکاتەوە؟”
فەرھەنگ قەرەنی، کە شاعیرێکی شاری ھەولێرە، وێنەی کۆمەڵێک شاعیر و کەسایەتی کورد بڵاو دەکاتەوە و ئاماژە بەوە دەکاتە کە ناوەکانیان بە ھەڵە دانراوە.
قەرەنی دەڵێت: (بابا تاهیری هەمەدانی) بووە بە (نالی)،
(نالی) بووە بە (قانع)،
(ئەحمەدی خانی) بووە بە (بێخود)،
(ئەحمەد موختارجاف)هەروەها …
فەرھەنگ قەرەنی لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت: نازانم هەتا کەینێ غەدر لەو مرۆڤە گەوهەرانە دەکرێت، جارێک لووت و گوێی پەیکەرەکان دەشکێنن و ساڵانێکی زۆر بەو هەتککراوییەوە دەیهێڵنەوە، کە نۆژەنیشیان دەکەنەوە تابلۆی ناوەکان بەهەڵە دادەنێنەوە؟! ئاخر بێئاگاییشتان بەو ئاستە؟!

