وتەبێژێكی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا دەڵێ” ئەو هەواڵانەی باسی كۆبوونەوەی نێوان بەرپرسانی ئەمریكی و بەرپرسانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) لە قەندیل دەكەن هەواڵی نادروست و ساختەن.
وتەبێژێكی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بە دەنگی ئەمریكای ڕاگەیاندووە، ئەو هەواڵانەی باس لە كۆبوونەوەی بەرپرسانی ئەمریكا و بەرپرسانی پارتی كرێكارانی كوردستان لە نزیك قەندیل ناڕاستن و ئەمریکا ئەو جۆرە کۆبوونەوانەی نەکردووە.
ماوەی چەند ڕۆژێکە لە بەشێک لە میدیا کوردی و جیهانییەکان، هەواڵی کۆبوونەوەی شاندێکی ئەمریکا لەگەڵ بەرپرسانی پەکەکە لە قەندیل بڵاوبووەتەوە.