پەیامێک لە وەزیرەکەی سەدرەوە بۆ مستەفا کازمی

محەمەد ساڵح عێراقی كە بە وەزیری سەدر ناسراوە رایگەیاند، پێشنیار دەكەین بۆ فەرماندەی هێزە چەكدارەكان كە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق سەرۆكایەتی دەكات، فالح فەیاز لە بەرپرسیاریەتی حەشدی شەعبی دوور بخاتەوە.

وەزیرەکەی سەدر ئەوەشی راگەیاند، کە فالح فەیاز سەرۆكی “كوتلە”یە لە پەرلەمانی عێراق و كەسایەتییەكی بەهێزی نییە و تەنانەت عەقلییەتی سەربازیشی نییە.

محەمەد ساڵح عێراقی دەڵێت “دەركردنی فرمانێك بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو لایەنانەی كە بانگەشەی بەرخودان و بەرگریین و خەریكی كوشتنی خەڵكیین.

ھەواڵی زیاتر