دەقی روونکردنەوەی نووسینگەی رێباز حەملان:
لە چەند ماڵپەر و پەیجێکى سۆشیاڵ میدیا، دەنگۆى ئەوە بڵاوکراوەتەوە کە برایەکی، بەڕێز رێباز حەملان، یاریدەدەرى سەرۆکى حکومەت لەلایەن ئاسایشى سلێمانیەوە دەستگیرکراوە.
لێرەوە بە هەموو لایەکى رادەگەیێنین کە جگە لەوەى ئەم دەنگۆیانە سەر لەبەرى دوورن لە راستییەوە.
راستییەکە ئەوەیە کەسانێک، لەناویاندا پەرلەمانتارێکى موزایەدەچى کە عوقدەی ھەیە، ساڵانێکە بەردەوام بە هەموو لایەکدا پەلامارى بەڕێز رێباز حەملان دەدەن، دواى ئەوەى هەموو هەوڵەکانیان شکستخواردوو بوون، هەرگیز نەیانتوانى بۆ یەکجاریش ئەو سەدان تۆمەتە پشتڕاستبکەنەوە کە دەیدەنە پاڵ بەڕێزیان، ئێستا بەوەشەوە نەوەستاون، کەوتوونەتە تۆمەت لەسەر کەسە نزیکەکانی بەڕێزیان کە براکانی نە کارمەندى حکومەتن و نە کادرى حیزبین و نە بە هیچ شێوەیەک پەیوەندییان بە هیچ کارێکى گشتییەوە هەیە و ئێستا خەریکى کار و ژیانى ئاسایی خۆیانن و لەلایەن هیچ دەزگایەکى ئەمنییەوە دەستگیر نەکراون و داواکراو نین.
سەرلەبەری ئەو ھەواڵە ناڕاست و چەواشەکارییە و ھیچ کات ئەم ھەوڵە نەزۆکانە کار و خزمەتی بەڕێز رێباز حەملان بۆ میللەت و نیشتمانەکەی ناوەستێنێت و بەردەوام دەبێت.