نوسینگەی دەربەندیخان تۆمەتبارێكی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان دەستگیر دەكات.
شەوی 22/8/2022 مەفرەزەیەك لە ئەفسەرو كارمەندی نوسینگەی دەربەندیخانی سەر بەبەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان، تۆمەتبارێكی تۆڕەكۆمەڵایەتیەكانیان بە ناوی ( ش . ن . ڕ ) كە بەڕەگەز كوردە و تەمەنی (29) ساڵە دەستگیر كرد.
تۆمەتبار بە ناوی نوشتە و دوعاوە بڕی 16 ملێۆن دیناری لە كچێك وەرگرتووە و بەردەوام هەڕەشەی زۆر توندی لێ كردووە و ترساندوویەتی، پاش وەرگرتنی زانیاری ورد توانرا دەستگیر بكرێت و رادەستی یاسا بكرێت.
دادوەری لێكۆڵینەوەی دەربەندیخان بە پێی ماددەی ٤٥٦ لە یاسای سزادانی عێراقی پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ كردۆتەوە.