ئەمڕۆ سێشەممە 23ی ئاب ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە هاکان کارەچای کونسولی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کرد کە بەبۆنەی کۆتایی هاتنی ئەرکەکەی، سەردانی کردبوو .
سەرۆکی حکومەت ، سوپاسی کونسولی گشتیی تورکیای کرد بۆ ئەو ماوەیەی لە هەرێمی کوردستان، کاری لە پێناو پەرەپێدانی پەیوەندی دوو لایەنە کردووە . هیوای سەرکەوتنیشی بۆ خواست لە ئەرکەکانی داهاتوویدا.
کونسولی گشتیی تورکیا، ستایش و پێزانینی خۆی بۆ هاوکاری و هەماهەنگیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ کونسولخانەی وڵاتەکەی دەربڕی .
ھەواڵی داھاتوو
ھەواڵی زیاتر